وردەکاریەکانی تر
گرووپی کاڵا
لفکە
براند
چوالە
ڕەنگ
بێجی
دۆخ
نوێ
پێکهاتە
خوری
کورتەباسێک
تایبەتمەندییەكانی لفكەی چوالە:
• كوالێتیەكی زۆر تایبەتی هەیە ئەویش بە هۆی بەهێزی دروستكردن و دیزاینەكەیەوە
• توانای كشانی كە یارمەتیدەر ئەبێت بگاتە هەموو بەشێكی لاشە بەتایبەت پشت
• پێكهاتەی دروستكردنەكەی بێ زیانە هەم بۆ ژینگە و مرۆڤیش
• جۆرایەتی بەكارهێنان و گونجاوە بۆ هەموو جۆرەكانی پێست
• پاككردنەوەیەكی قوڵی سەر پێست و سكرەبەرێكی تایبەت
• ئاسان پاككردنەوە و هەڵگرتنی دوای بەكارهێنان
• نەرمكردنەوەی پێست وباشتركردنی پێست
• كەفێكی باشتر و قەبارەیەكی گەورەتر
ڕێنمایی بەكارهێنان:
سەرەتا بە بەكارهێنانی ئاوێكی گەرم یان شلەتێن لفكەكە تەڕبكە كە ئەوە یارمەتیدەر ئەبێت تا بە ئاسانتر بەكاربهێنرێت، لفكەی چوالە بە شێوازێك دیزاین كراوە كە نەرمی و زبری بە دەستی بەكارهێنەرەكەی بێت، بەڵام وەكو سەرەتا كە بەكارئەهێنرێت لەوەیە تۆزێك زبر بێت بەڵام دوای دوو بۆ سێ جار بەكارهێنان بە تەواوی گونجاو ئەبێت بۆ لاشە.
لەبەرئەوەی لفكەی چوالە لە خوری سروشتی مەڕ دروستدەكرێت بۆیە یەكەمجار لەوەیە بۆنێكی زۆر زۆر كەمی لێبێت بەڵام لە كۆتایی خۆششتنەكەدا بۆنی ئەو شامپۆ یاخود صابونە ئەگرێت كە بەكارتهێناوە.
سەرەتا لفكەكە تەڕبكە بە ئاوی گەرم یاخود شلەتێن پاشان صابون یاخود شامپۆ بەكاربهێنە و بۆ هەردوو دیووی لفكەكە پاشان بە هێواشی لەیەكی بخشێنە هەتا كەفدەكات
تێبینی: هەتاوەكو جاری زیاتر بەكاربهێنرێت زیاتر و زیاتر كەفدەكات بە صابون و شامپۆیەكی كەمتر